وۆرکشۆپی کارسازی

21-Feb-2025

CDC Activities

ڕێکخراوی ئۆرەنج کۆرنەرس وۆرکشێپێک لەبارەی بنەماکانی کارسازی ڕێکدەخات و گەنجانی شاری سلێمانی دەتوانن سودمەندبن لێی!

ئەم وۆرکشۆپە ئاشنات دەکات بە خاڵە سەرەکییەکانی دروستکردن و چالاککردنی کاری خۆت، چۆنێتی دانانی بیرۆکەی بازرگانی، لێکۆڵینەوە لە بازاڕ و بەکاربەران، تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی کارسازانە و هەل و دەرفەتەکان، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.

ئەم وۆرکشۆپە لە ڕۆژی ٢٧\٢\٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

کاتی وۆرکشۆپ: ٩:٣٠ بەیانی
شوێن: زانکۆی سلێمانی، هۆڵی سی دی سی CDC

لەم وۆرکشۆپەدا کە بە زمانی کوردی پێشکەشدەکرێت، بەشداربوان زانیاری لەبارەی شارەزاییە پێویست و زانیارییە سەرەتاییەکانی بواری کارسازی وەردەگرن!

ناوی خۆت تۆمار بکە

https://www.facebook.com/share/1A4EYQLpxW/?mibextid=wwXIfr


وۆرکشۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەری تایبەتمەند و شارەزا لە بواری کارسازی ڕێکدەخرێت کە ئەزموونی چەند ساڵەیان لەگەڵ کارسازە جیاوازەکاندا هەبووە.
پەلە بکە و بەشداربە، ژمارەی کورسییەکان سنوردارن!

Share it on