College of Education Science Workshop

09-Dec-2021

Events, News

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/12/09 یەکەی دڵنیای جۆری کۆلێجی پەروەردە لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بە هاوکاری لەگەڵ هەردوو سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ى زانکۆى سلێمانى و American Corner sulaimaniah وۆرک شۆپێکیان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی Introducing the University Environment to Fresher Students . وۆرک شۆپەکە لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجامدرا بە شێوەیەک بۆ بەشەکانی فیزیا و ماتماتیک لە کاتژمێر (10:00 – 12:00) بەڕێوە چوو و هەرچی بەشەکانی بایۆلۆجی و کیمیاشن لە کاتژمێر (12:00 –2:00) ئەنجامدراوە وۆرک شۆپەکە لە هۆڵی ڕووناکی لە بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو.

سەرەتای ۆرک شۆپەکە بە چەند وتەیەک لەلایەن ڕاگری کۆلێجی پەروەردە (د.فەرەیدون قادر)ەوە دەستی پێکرد و کە تێیدا بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کرد و دواتر چەند زانیارییەکی لەبارەی کۆلێج و ئەو وانانەی کە لە بەشەکاندا دەخوێندرێت بە خوێندکاران ڕاگەیاند. دواتریش هەریەک لە سەرۆک بەشەکانی فیزیا و ماتماتیک وتەی تایبەت بە خۆیان پێشکەشی خوێندکاران کرد . لەپاشاندا لێپرسراوی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بەڕێز (مامۆستا امیر سردار) هەستا بە ناساندنی سەنتەرەکەیان و ڕوونکردنەوەی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە بۆ ئامادەبووان و وە هەروەها چۆنێتی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکاران لەو کۆمپانیایانەی کە کار لەگەڵ سەنتەرەکەدا دەکەن ئەمەش بە هەوڵ و ماندوو بوونی خوێندکاران خۆیان . هەر لەم ۆرک شۆپەدا لەلایەن سەرۆک بەشەکانی فیزیا و ماتماتیکەوە خەڵات دابەشکارا بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردوودا. لەپاشانیش بەڕێوەبەری سەنتەری ئەمەریکان کۆرنەربەڕێز (کاک هاوبیر) هەستا بە پێشکەشکردنی چەند زانیارییەکی تابەت لەسەر سەنتەرەکەیان چۆنێتی کاری سەنتەرەکان و پاشانیش خستنەڕووی چەند وێنەیەک لەسەر ئەو کار و چالاکییانەی کە سەنتەرەکە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامی داون. یەکێک لەو خوێندکارانەی کە بە خۆبەخش لە سەنتەری ئەمەریکان کۆرنەر کار دەکات ئەزموونی سود بینینی خۆی لەسەنتەری ناوبراو بۆ ئامادەبووان باس کرد وە ئەوەشی بۆ خوێندکاران باس کرد کە چۆن بتوانن لەماوەی خوێندنیان سوود لەو سەنتەرانە ببینن و لە دوای تەواو کردنی خوێندیش بتوانن بە هەوڵ و ماندوبونی خۆیان هەلی کار بۆ خۆیان بڕەخسێنن لە هەردوو سەنتەری ناوبراو. لە کۆتایشدا بەڕێز (د. چۆمان ) هەستا بە باسکردنێکی کورتی ژینگەی ناو زانکۆ و هەلی خوێندن لەدوای تەواو کردنی خوێندنی بکالۆریۆس و بەردەوامیدان بە ئاستەکانیتری خوێندن کە خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.

Share it on