EMPACT project ceremony – 2022
27-Dec-2021
Events, News
ئەنجامدانی چالاکی
بۆ یەکەمین جار لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) و سەنتەری پەرەپێدانی کاری (CDC) زانکۆمان هەستا بە جێ بە جێکردنی پڕۆژەی (EMPACT) کە هەردوو خولی زانستی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی بە دوو ئاستی (Expert, Literacy) بۆ ماوەی چوار مانگ بۆ (275) بەشدار بوو کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی سوری و ئاوارەی عێراقی لە ناوەڕاست و باشور و هەروەها گەنجانی شاری سلێمانی و شارۆچکەی دەربەندیخان. دوای تەواو بوونی خولەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (27-12-2021) بە چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبونی بەڕێزان پ.ی.د. کاوە محمد جمال یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێری و بەرێز نیاز خان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (WFP) لە سلێمانی و کاک شوان یاریدەدەری بەرێوەبەری ڕێکخراوی (WFP) و بەڕێزپ.ی.د.سۆزان صابر ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری و بەڕێزان پ.ی. امیر سردار کوێخارشید بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری (CDC) و بەڕێوەبەری پڕۆژەی (EMPACT) لە سلێمانی و پ.ی.د.زانا محمود حسن ڕێکخەری پڕۆژەی (EMPACT) و زانکۆی سلێمانی و سەرجەم مامۆستایان و ستافی پڕۆژەی (EMPACT) و مامۆستایانی زانکۆ لە چوارچێوەی ئاهەنگێکدا بروانامەی دەرچون بەسەر هەر یەک لە بەشداربوانی خولەکەدا دابەشکرا.
شایەنی باسە چەندین کۆمپانیای ناوخۆی بانگهێشت کرابوون بە مەبەستی پێدانی هەلی کار بە بەشداربوانی خولەکە.