بنەماکانی کار سازی
06-Mar-2025
News
لە بەرواری ٢٧/٢/٢٠٢٥
ڕێکخراوی ئۆرەنج کۆرنەرس لە سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سلیمانی وۆرکشێپێکی لەبارەی بنەماکانی کارسازی ڕێکخست و کە تێیدا خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی وگەنجانی سلێمانی سودمەندبوون لێی
ئەم وۆرکشۆپە بەشداربوانی ئاشنا کرد بە خاڵە سەرەکییەکانی دروستکردن و چالاککردنی کاری خۆت، چۆنێتی دانانی بیرۆکەی بازرگانی، لێکۆڵینەوە لە بازاڕ و
بەکاربەران، تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی کارسازانە و هەل و دەرفەتەکان، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەشداربوان زانیاری لە بارەی شارەزاییە پێویست و زانیاریە سەرەتاییەکانی بواری کارسازی وەرگرت