دانانی (Solar System)

لە درێژەی کار و چالاکییەلانی سەنتەری پەرەپێدانی کار ڕۆژی 8/3/2022 بە ئامادەبونی بەڕێزان د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و عەلی رەزا قورەیشی نوێنەری ڕێکخراوی (WFP) لە عێراق و بەرێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پ.د.ڕەزا حسن حسین و بەڕێز نیاز نوێنەری ڕێکخراوی WFP لە سلێمانی و بەڕێز کاک بابا رسول بەڕێوەبەری JCC لە سلێمانی و بەڕێزان پ.ی. ئەمیر سەردار کوێخا رشید بەرپرسی سەنتەری پەرەپێدانی کار و بەڕێوەبەری پرۆژەی (EMPACT ) لە سلێمانی و پ.ی.زانا محمود حسن ڕێکخەری نێوان زانکۆی سلئمانی و پڕۆژەى (WFP) هەستان بە کردنەوەی ( solar system) ( سیستمی وزەی خۆری ) .ڕێکخراوی (WFP) تێچوی پڕۆژەکەیان لە ئەستۆ گرتبو.

Throughout the Career Development Center’s ( CDC) activities and labors on 8/3/2022 in the presence of the respected Dr. Haval Abu-Bakir the governor of sulaimani ,Ali Raza Qurayshi the manager of WFP in Iraq and noble prime of university of sulaimani Pr.Dr.Raza Hassan Hussain , madam Nyaz the manger of ( WFP ) in Sulaymaniyah , Mr . Baba Rasul the manager of (JCC) in Sulaymaniyah , assist.pr. Ameer Sardar Kwekha Rasheed the manager and the director of (EMPACT) project in Sulaimani and assist.pr. Zana Mahmoud Hassan coordinator between (WFP) and university of sulaimani held on the opening of the solar system which was thankfully supported by WFP organization.

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

سەنتەری پەرەپێدانی کار هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (N2N) لەسەر پێنج زمانەکەی خۆشەویستی لە ڕێکەوتی 6/3/2022 ،بۆ خوێندکارانی بەشەکانی ( زانست و کۆمپیوتەر ) دواتر سەردانی سەنتەری پەرەپێانی کاریان کرد بەخۆشحاڵییەوە.

Holding a Workshop

Career Development Center (CDC) held workshop( Five Languages of Love ) in collaboration with International American Organization (N2N) in university of sulaimani on 6th march 2022 for both ( sciece and computer ) deapartment students, Sunday .

Then spent time with Career Development Center with great desire.

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە ڕێکەوتی 2022/02/27-28 لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ى زانکۆى سلێمانى بە هاوکاری لەگەڵ گۆشەی ئەمریکی لە سلێمانی American Corner Sulaimaniah وۆرک شۆپێک پێشکەش کرا بۆ خوێندکارانی زاانکۆی سلێمانی لەلایەن بەڕێز (د. چۆمان عوسمان)ەوە لەژێر ناونیشانی (دروستکردنی سیڤییەکی ئەکادیمیی و خۆ ئامادەکردن بۆ پیشەی داهاتوو).

Holding a Workshop

Career Development Center ( CDC) of UoS in collaboration with American Corner in Sulaimaniyah held a workshop “Creating An Academic CV and Preparing For Your Future Careers”, for the students By Dr. Choman Othman. The workshop took place on 27th and 28th Feb 2022(Sunday and Monday).

ئەنجامدانی چالاکی

بۆ یەکەمین جار لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) و سەنتەری پەرەپێدانی کاری (CDC) زانکۆمان هەستا بە جێ بە جێکردنی پڕۆژەی (EMPACT) کە هەردوو خولی زانستی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی بە دوو ئاستی (Expert, Literacy) بۆ ماوەی چوار مانگ بۆ (275) بەشدار بوو کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی سوری و ئاوارەی عێراقی لە ناوەڕاست و باشور و هەروەها گەنجانی شاری سلێمانی و شارۆچکەی دەربەندیخان. دوای تەواو بوونی خولەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (27-12-2021) بە چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبونی بەڕێزان پ.ی.د. کاوە محمد جمال یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێری و بەرێز نیاز خان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (WFP) لە سلێمانی و کاک شوان یاریدەدەری بەرێوەبەری ڕێکخراوی (WFP) و بەڕێزپ.ی.د.سۆزان صابر ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری و بەڕێزان پ.ی. امیر سردار کوێخارشید بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری (CDC) و بەڕێوەبەری پڕۆژەی (EMPACT) لە سلێمانی و پ.ی.د.زانا محمود حسن ڕێکخەری پڕۆژەی (EMPACT) و زانکۆی سلێمانی و سەرجەم مامۆستایان و ستافی پڕۆژەی (EMPACT) و مامۆستایانی زانکۆ لە چوارچێوەی ئاهەنگێکدا بروانامەی دەرچون بەسەر هەر یەک لە بەشداربوانی خولەکەدا دابەشکرا.
شایەنی باسە چەندین کۆمپانیای ناوخۆی بانگهێشت کرابوون بە مەبەستی پێدانی هەلی کار بە بەشداربوانی خولەکە.

For the first time at the Iraq level and Kurdistan region, The University of Sulaimani on the hands of the ( WFP ) “ World Food Program “ and ( CDC) “ Career Development Center “ provided the ( EMPACT ) project in which it was two courses of Computer science and English language for two levels ( Literacy, Expert ) which was for four months and for (275) participants including all Iraqi IDPs in the middle and south of Iraq , Syrian refugees, Darbandikhan and Sulaymaniyah youths. At the end of the course at 27th December 2021 closely with the noble prime of the University of Sulaimani and the attendances of the respected vice president of the university for administrator and financial, Assist. Prof. Dr. Kawa Muhammad Jamal and madam Nyaz in the Sulaymaniyah (WFP) manager, Mr. Shwan vice manager of (WFP) in Sulaimani , respected Assist. Prof. Dr. Sozan Sabr Dean of the College of Administration and Economics, Assist. Prof. Ameer Sardar Kwekha Rasheed of (CDC) manager and the director of (EMPACT) project in Sulaymaniyah, Assist. Prof. Dr. Zana Mahmood Hassan (EMPACT) University of Sulaimani coordinator of and all the University staffs and guests in a ceremony certifications were distributed among all of the participants, besides many companies were invited in order to give job opportunities to the participants.

ئەنجامدانی خول

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 2021/12/16 بەسەرپەرشتى باڵوێزخانەى گشتى ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا لە بەغدا وۆرک شۆپێکی لەسەر ( ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵ لە شوێنی کاردا) بۆ بەشێک لە ئەفسەران و کارمەندانى بەڕێوەبەرابەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى ئەنجامدا کە لەلایەن هەریەک لە سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ى زانکۆى سلێمانى و ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى ڕێکخرابوو، وانەکان لەلایەن بەڕێزمامۆستا (عباس جمعە محمود) پێشکەش کرا. ئەوەی شایانی باسە وۆرک شۆپەکە بۆ ماوەی (4) چوار ڕۆژ بەردەوام بوو لە (2021/12/16 بۆ 2021/12/19)

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/12/09 یەکەی دڵنیای جۆری کۆلێجی پەروەردە لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بە هاوکاری لەگەڵ هەردوو سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ى زانکۆى سلێمانى و American Corner sulaimaniah وۆرک شۆپێکیان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی Introducing the University Environment to Fresher Students . وۆرک شۆپەکە لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجامدرا بە شێوەیەک بۆ بەشەکانی فیزیا و ماتماتیک لە کاتژمێر (10:00 – 12:00) بەڕێوە چوو و هەرچی بەشەکانی بایۆلۆجی و کیمیاشن لە کاتژمێر (12:00 –2:00) ئەنجامدراوە وۆرک شۆپەکە لە هۆڵی ڕووناکی لە بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو.

سەرەتای ۆرک شۆپەکە بە چەند وتەیەک لەلایەن ڕاگری کۆلێجی پەروەردە (د.فەرەیدون قادر)ەوە دەستی پێکرد و کە تێیدا بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کرد و دواتر چەند زانیارییەکی لەبارەی کۆلێج و ئەو وانانەی کە لە بەشەکاندا دەخوێندرێت بە خوێندکاران ڕاگەیاند. دواتریش هەریەک لە سەرۆک بەشەکانی فیزیا و ماتماتیک وتەی تایبەت بە خۆیان پێشکەشی خوێندکاران کرد . لەپاشاندا لێپرسراوی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بەڕێز (مامۆستا امیر سردار) هەستا بە ناساندنی سەنتەرەکەیان و ڕوونکردنەوەی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە بۆ ئامادەبووان و وە هەروەها چۆنێتی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکاران لەو کۆمپانیایانەی کە کار لەگەڵ سەنتەرەکەدا دەکەن ئەمەش بە هەوڵ و ماندوو بوونی خوێندکاران خۆیان . هەر لەم ۆرک شۆپەدا لەلایەن سەرۆک بەشەکانی فیزیا و ماتماتیکەوە خەڵات دابەشکارا بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردوودا. لەپاشانیش بەڕێوەبەری سەنتەری ئەمەریکان کۆرنەربەڕێز (کاک هاوبیر) هەستا بە پێشکەشکردنی چەند زانیارییەکی تابەت لەسەر سەنتەرەکەیان چۆنێتی کاری سەنتەرەکان و پاشانیش خستنەڕووی چەند وێنەیەک لەسەر ئەو کار و چالاکییانەی کە سەنتەرەکە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامی داون. یەکێک لەو خوێندکارانەی کە بە خۆبەخش لە سەنتەری ئەمەریکان کۆرنەر کار دەکات ئەزموونی سود بینینی خۆی لەسەنتەری ناوبراو بۆ ئامادەبووان باس کرد وە ئەوەشی بۆ خوێندکاران باس کرد کە چۆن بتوانن لەماوەی خوێندنیان سوود لەو سەنتەرانە ببینن و لە دوای تەواو کردنی خوێندیش بتوانن بە هەوڵ و ماندوبونی خۆیان هەلی کار بۆ خۆیان بڕەخسێنن لە هەردوو سەنتەری ناوبراو. لە کۆتایشدا بەڕێز (د. چۆمان ) هەستا بە باسکردنێکی کورتی ژینگەی ناو زانکۆ و هەلی خوێندن لەدوای تەواو کردنی خوێندنی بکالۆریۆس و بەردەوامیدان بە ئاستەکانیتری خوێندن کە خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.

ئەنجامدانی وۆرک شۆپ
لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی ھەلی کار (CDC) بە هاوکاری لەگەڵ کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی سلێمانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (29/05/2021) کاتژمێر (08:30)ی ئێوارە وۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (ڕۆڵەکانی سەرکردە) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. نیاز نجم الدین نوری) پێشکەش دەکرێت
تێبینی / دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەشداری بکەن:
Time: May 29, 2021 08:30 PM Baghdad
Join Zoom Meeting
https://bit.ly/3bQsvMt
Meeting ID: 862 1310 0761
Passcode: 577696
Training Course – EMPACT Project
On 15th of March 2021, Under the auspices of WFP, implemented by CDC at University of Sulaimani, EMPACT project targets the young people from IDPs, Refugees in the camps and the host communities in Sulaimani and Darbandikhan to enhance their English Language and IT skills. This is to provide a better and bright future through taking part in English Language and IT courses to prepare them for the job market and exchange ideas to create a safer and more prosperous environment.
University of Sulaimani
Career Development Center (CDC)
ئەنجامدانی وۆرک شۆپ
لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژانی (11/ 03/ 2021) بەڕێز م.سۆران محمد سعید مامۆستای وانە بێژ لە پرۆژەی (EMPACT) کە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەڕێی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ەوە جێبەجێی دەکات وۆرک شۆپێکی لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی بەرنامەی (MoDa) بۆ ئەندامانی پرۆژەی (EMPACT) پێشکەش کرد.
ئەنجامدانی وۆرک شۆپ
لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژانی (02/ 03/ 2021) بەڕێز م.سۆران محمد سعید مامۆستای وانە بێژ لە پرۆژەی (EMPACT) کە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەڕێی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ەوە جێبەجێی دەکات وۆرک شۆپێکی لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی بەرنامەی (MoDa) بۆ ئەندامانی پرۆژەی (EMPACT) پێشکەش کرد.
linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram