خولی تایبەت بە ژمێریاری
07-مارس-2025
هەواڵ
ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێژی ژمێریاری زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە کە کۆمپانیای ئینتەر سۆفت خولێکی تایبەت بە ژمێریاری دەکاتەوە لە ڕۆژی دوو شەممە کاتژمێر(1) ، بابەتی سەرەکی خولەکە پڕۆگرامێکە کە زیاتر لە (518) کۆمپانیا کاری لەسەر دەکەن ماوەی خولەکە 4 محازەرەی 2 بۆ 3 کاتژمێری دەخایەنێت بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی ئەم چەن خاڵە دەخەینە ڕوو بە مەبەستی لێکتێگەیشتن
- خوێندکار فێر دەکرێت چۆن لە بازار لەگەڵ کۆمپانیادا مامەڵە بکات
- خوێندنی بنەماکانی ژمێریاری بەشێوازێکی زۆر جیاوازتر لە زانکۆ
- خوێندکار فێر دەکرێت کە بۆ خۆی بتوانێت هەر لە یەکەم هەنگاودا تاوەکو کۆتایی حساباتی ختامی ئەنجام بدات بە کرداری
- دروستکردنی تەواوی ڕاپۆڕتە ژمێریارییە گرنگەکان
- بەبێ بەرامبەر کە نرخی لە بازاردا $ ٣،٥٠٠ ە Entersoft account هەموو خوێندکارێک دەتوانێت ببێت بە خاوەنی نوسخەیەکی ئەسڵی سیستەمی
- کردنەوەی خولی چۆنێتی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە بە بێ بەرامبەر کە تێچوی ئەم خولە بۆ هەر خوێندکارێک لە دەرەوەی زانکۆ $ ١٠٠ ە
- کۆتا ڕۆژ بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندکاران تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت
- دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکارە سێ یەکەمەکە لە کۆمپانیاکان
- خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکان دەتوانن بەشداری بکەن
- خوێنکاران CV پێدانی بڕوانامەی کۆمپانیا بۆ بەهێزبوونی
بۆ ناو تۆمارکردن تکایە لەم لینکەی خوارەوە ناو تۆمار بکەن:
https://forms.gle/e4aVrwT5djEUYX1PA