راگەیاندنی ۆرک شۆپی “سەلامەتی دیجیتاڵی” بۆ خوێندکارانی زانکۆ
13-کانوونی دووەم-2025
ڕێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بە خۆشحاڵییەوە ۆرکشۆپێکی ٣ ڕۆژە بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، ۆرکشۆپەکە تیشکی دەخاتە سەر بەهێزکردنی ئێوە بە زانیاری و کەرەستەی پێویست بۆ بەکارهێنانی دنیای دیجیتالی بە شێوازێکی سەمالەت و تەندروست.
📅 لە بەرواری ١٩ و ٢٠ و ٢١ / ١/ ٢٠٢٥
⏰ 2 کاتژمێر بۆ هەر ڕۆژێک ( ١٠:٠٠ – ١٢:٠٠)
📍 شوێن: سەنتەری CDC زانکۆی سلێمانی (تەنیشت بینای ٨ ی تۆمار)
ئاجێندای ۆرک شۆپ:
ڕۆژی یەکەم: زانیاری تەکنیکی لەسەر خۆپاراستن لە سۆشیال میدیا و پراکتیزەکردنی سەلامەتی ئۆنلاین
ڕۆژی دووەم: تێگەیشتن لە دەرئەنجامە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی تاوانی ئەلیکترۆنی لەسەر قوربانییەکان
ڕۆژی سێیەم: لێکۆڵینەوە لە چوارچێوەی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
گرنگی ئامادەبوون!!!
- ئامۆژگاری پراکتیکی بەدەست بهێنە بۆ پاراستنی ناسنامەی ئۆنلاینەکەت.
- تێگەیشتن لە کاریگەری قووڵی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگا
- فێربوون دەربارەی مافەکانت و ئەو یاسایانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان داڕێژراون.
لە سەروو ئەمانەش، وەرگرتنی بروانامەی باوەرپێکراوی نێودەولەتی لە کۆتایی ۆرکشۆپەکەدا..
🎟 بۆ ناو تۆمارکردن: Register
📞 پەیوەندیمان پێوە بکەن: [07710359933]
کورسی سنووردارە! ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ بەرزکردنەوەی زانیاریەکانت سەبارەت بە سەلامەتی دیجیتاڵیت…