Annual Internship Program (2021-2022)

01-May-2022

News

Annual Internship Program (2021-2022)

Annual Internship Program (2021-2022)

بەرنامەى ساڵانەی پەرەپێدانی تواناكان (2021- 2022)

سەنتەرى پەرەپێدانی كار (CDC)ی زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی ئاگادارى خوێندكارانى قۆناغى سێیەم (3) و قۆناغى چوارەم (4)ی سەرجەم كۆليجەكانى زانكۆى سلێمانى دەكات کە ئارەزوومەندن بەشدارى بەرنامەى ساڵانەی پەرەپێدانی تواناكان (Annual Internship Program) بكەن بۆ سالَى خوێندنى (2021-2022) لە ڕێكەوتى (01/05/2022) تا (10/06/2022). هەروەها خولەكە بە دوو قۆناغ دەبيَت بۆ هەردوو مانگی (7)حەوت و مانگی (8)هەشت. قۆناغى يەكەم (01/07/2022) بۆ (31/07/2022)، قۆناغى دووەم (01/08/2022) بۆ (31/08/2022).

تێبینی/
1. پێویستە لەسەر خوێندکار ئیمەڵی زانکۆ بەکار بهێنێت.
2. خۆ تۆمار کردن لە بەرنامەکەدا لە ڕێگای ئەم لینکەوە (https://bit.ly/38AIIXp) دەبێت.
3. هەر خوێندکارێک بەشداری بەرنامەى ساڵانەی پەرەپێدانی تواناكان (Annual Internship Program) بکات بە مەشقی هاوینە بۆی ئەژمار دەکرێت.
4. دوای تەواو کردنی خولەکە بە سەرکەو تویی دەرچوان بڕوانامەی بەشدار بونیان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکییەوە پێشکەش دەکرێت.
5. بۆ پرسیارو ڕوون کردنەوەی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

پ.ی.امير سردار كوێخارشيد

بەڕێوەبەری سەنتەرى پەرەپێدانى كار (CDC)

زانکۆی سلێمانی

Mobile: 00964(0)772-522-1585

Share It on

chevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram