Internship Program (2023)

10-Apr-2023

News

Internship Program (2023)

بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان – Internships Program  (2022 – 2023)

سەنتەرى پەرەپێدانی كار (CDC)ی زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی ئاگادارى خوێندكارانى قۆناغى سێیەم (3) و قۆناغى چوارەم (4)ی سەرجەم كۆليجەكانى زانكۆى سلێمانى دەكات کە ئارەزوومەندن بەشدارى بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان (Internships Program) بكەن بۆ سالَى خوێندنى (2022 – 2023) دەتوانن ناوى خۆيان تۆمار بكەن لە ڕێگای ئەم لینکەوە (https://bit.ly/3yRqN8K) لە ڕێكەوتى (01/04/2022) تا (01/05/2022). هەروەها خولەكە بە سێ قۆناغ دەبيَت بۆ هەرسێ مانگی حەوت (07) و مانگی هەشت (08) مانگی نۆ (09). قۆناغى يەكەم (01/07/2023) بۆ (31/07/2023)، قۆناغى دووەم (01/08/2023) بۆ (31/08/2023)، قۆناغى سێیەم (01/09/2023) بۆ (30/09/2023).

تێبینی/
1. پێویستە لەسەر خوێندکار ئیمەڵی زانکۆ بەکار بهێنێت بۆن خۆ تۆمار کردن لە بەرنامەکەدا لە ڕێگای ئەم لینکەوە (https://bit.ly/3yRqN8K)
2. هەر خوێندکارێک بەشداری بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان (Internships Program) بکات بە مەشقی هاوینە بۆی ئەژمار دەکرێت.
3. دوای تەواو کردنی خولەکە بە سەرکەو تویی دەرچوان بڕوانامەی بەشدار بونیان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکییەوە پێشکەش دەکرێت.

پ.ی.م.امير سردار كوێخارشيد

بەڕێوەبەری سەنتەرى پەرەپێدانى كار (CDC)

زانکۆی سلێمانی

Share It on

chevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram